بۆ 4 مانگی دیکە



دوێنێ کتێبێکم پەیدا کرد لە کتێبخانە بە ناوی " نەرمەکالاکانی سەرچاوەکراوە بۆ کتێبخانەو دەزگاکانی گواستنەوە" کە بەڕاستی باسێکی پوختەی لەسەر  سەرچاوەکراوە کردووە.هەروا باسێک لە سەر وتەیێکی ستۆڵمەن کە هانی کتێبخانەکانی داوە کە کتێبەکان بڵاو بکەنەوە کە هەمووان لە بەردەستیان بێت.تەنانەت لەم ڕێگا خۆی نەرمەکالایێکی بۆ ئەم مەبەستە نووسیوەو بە خۆڕایی،  بەدیاریش دایەتی بە کتێبخانەیێک.
هیوادارم لە کاتێک و دەرفەتێک بیکەم بە کوردی لە فارسییەوە.
  • کتێبی نووسینی لینوکسم دەستپێکرد. کتێبێکی وا نییە لە کوردستان کە خوێنەران  بە عیوانی سەرچاوە سوودی لێبگرن.هیوادارم تا کۆتایی بەهاری ئیمساڵ تەواوی بکەم.
  • لەسەرەتاوە خەریکی فێربوونی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئادۆبی و نەرمەکالاکانی گرافیکی سەرچاوەکراوە دەبم.
چەند ڕۆژ پێش ماڵپەڕی قەزوانم بە ماستێرێکی کۆمپیوتر لە زانکۆی زەنجان فرۆشت.پێم وابێ بۆ ئەو باشتر بوو.منیش توانیم پارەی ساڵێکی بیمەکەم بەدەست بێنم.

خویندن لە بواری یاسا و کۆمەڵناسی دەستپێدەکەمەوە...





تەنها لەم چەند ساڵە سەرم لە بەڕێوەبەری زانست پەروەرانی کورد و کوردئایتیگرووپ سووڕ ماوە، کە پاش ئەو هەموو ڕخنە و لۆمە کە بە حکومەتی کوردستان و وەزارەتی ئایتی و حیزبەکانی مامە و کاکە و خۆڵ و خاکی کوردستان دەیانگرت، بۆ دەستیان درێژکردووە بۆیان کە تیکەیێکیان بەر کەوێ؟
جا توخوا کابرایێکی ئەندازیاری ئایتی لە ئەورووپا ئیشی بۆ پەیدا نەبێت بێتەوە بۆ کوردستان پارە پەیدا بکات و بڵێ من خۆبەخشم و خزمەت دەکەم!ئینجا ڕێنمایی لاوی ئەم وڵاتە بکات؟

شانازی بە نووسەرانی تۆڕی  تەکنۆلۆژیای زانیاری کورد دەکەم کە بە سەربەرزی ئایتیان بۆمان ڕاگرت.هەرچەندە دەزانم چەندە ژیانیان بە ناخۆشی و نامەتی دەگوزەرێ و دەستی حیزی وسواڵێان بۆ کەس درێژ نکردەوە .



Comments