8.9.13

درووستکردنی هەژمارەی جیاواز لە oulook بە چەند جرکە

زۆر کات هەیە کە پێت خۆش نییە ئیمەیلی فەرمیت تۆمار بکەی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، نووسینگەکان یان بیدەی بەدەستی هاورێیێکت .دەترسی کە هەموو ڕۆژ گەڵێک سپەم یان هەرزە نامەت بۆ بێت.لەم وانەیە فێر دەبیت کە بێجگە لە هەژماری فەرمیت لە outlook چەندین هەژمارەی ترتبێت. تاکو هەر کات پێت خۆشبوو بەکاریان بێنیت.خاڵ ئەم هەژمارانە خەیالی(مەجازین) وەکوو بوخچەیێک ئیشدەکەن. 
سەرەتا بچۆ نێو ئەم ئادرەسە (www.outlook.com) .ئیمەلەکەت و وشەی نهێنی بنووسە

کاتێک چوویتە نێو هەژمارەکەت لە گۆشەی ڕاست لەسەرەوە لە سەر وێنە چکۆلەکەت کرتەیێک بکەو لەسەر ئەم رەستە"Account settings" کرتەیێک بکە.
لە پەڕەی کراوە لە سەر بە شی"Account aliases" لینکی "Add or change aliases" هەڵبژێرە . دەتوانی لە چەند جێگای تریش ئەم کارە بکەی بۆ نموونە لە لای چەپەوە.
پاش کرتە لە سەر "Add or change aliases" یان "Account aliases" دەچنە ئەم پەرە کە ئەتوانن هەژماری تر زیاد بکەن یان هەژمارەکانی تەتان بسڕنەوە. بۆدرووستکردنی هەژمارە لەسەر "Add alias" کرتەیێک بکە.
کاتی ئەوە هاتووە ئەمەیلەکەت درووست بکەیت بس دەتوانیت بە دوو ئادرەس یان بە outlook.com یا hotmail.com دەبێت چوارچێوە سوورەکە کرتە بکەیت کە بزانیت کامیان درووست بکەی.پاش نووسین لەسەر دووکمەی  "Add alias" کرتەیێک بکە.
پیرۆزە درووست بوو لەمەو بەر لە هەر کوێ پێت خۆش بوو دەتوانیت ئەم ناونیشانە بکار بێنیت بەڵام کاتی ڕۆیشتنە ناو ئیمەیلەکەت دەبێت ئادرەس و وشەینهێنی ئیمەیلی فەرمیت دابنی.
لەپەڕەی سەرەکی هەژمارەکەت پەیامێکت بۆ دێت کە ئەمەیلەکەت درووست بوو.هەر کات کاری پێبکەی لە پەڕەی سەرەکی دەردەکەوێت کە مەیلی بۆ ئەو هەژمارەت هاتووە نە هەژمارە فەرمییەکەت.

1 comment:

  1. سڵاوت ڵێ بێ
    سه ر که و تو بی.
    هیوادارم ته مه ن درێژ و بێ به ڵا بی.

    ReplyDelete

ماڵپەرەکەم ....

.... ئاکامی نووسینی من لە کوردئایتیگروپ بوو بەم ماڵپەرە ..کە لەکاتی پشوودانم لە سەر لینوکسی ئێلێمینتری دەنووسم.....  www...