10.2.13

دژە ڤایرۆسیNorton Satellite بۆ ویندۆزی ٨


پاشكەوتی پەرگەكان لە بنكە هەوریەكان رۆژ لەگەڵ رۆژ لایەنگری زۆرتر دەبێت.زۆر ماڵپەری باشمان لەم بوارە هەیە وەكوو درۆپ بۆكس ،بۆكس ،گوگڵ درایڤ،سكای درایڤ و...ئەمانەش رێدەدات بەكارهێنەران بە ئاسانی پەرگەكانیان لە سەر هێڵ پاشكەوت بكەن ودەستپێگەیشتنیان بە پەرگە، سادەتر بێت.لە ویندۆزی ٨ ، مایكرۆسۆفت بە باشی پەیوەندی نێو ویندۆزی ٨ و سكەی درایڤی رێك خستوە.هەروا لە ئۆفیسی ٢٠١٣ مایكرۆسۆفت رێدانی پاشكەوتی پەرگەی ئۆفیست بۆ سەر بنكە هەوریەكان دەكاتەوە.بە واتەیێك هەر پەرگەیێك بە شێوازی خۆكار كە لە سەر ئۆفیسی ویندۆزەكەت پاشكەوت كرا بچێتە نێو بۆشایی هەوری سكەی درایڤەكەت.



زۆر جار ئیمكانی ئەوەی هەیە كە پەرگەكەمان بە ڤایرۆسێك دوچار بوێت و دەزگاكانی ترمان دوچاری ڤایرۆس یا زیانواڵە بكات كە خۆمان پێی نەزانین.بۆ رێگیری لەم كارەساتە ویندۆزی ٨ دژە ڤایرۆسێكی بەناوی Norton Satellite بە خۆرایی بۆ داگرتن داناوە.كەدەتوانن لە فروشگای ویندۆز بەڵاش دایبەزێنن و تەنانەت فیدەكانی فەیسبووكی پێ سكەن بكەن.
بۆ وێنە ئێوە پەرگەیێك لە موبایلەكەتان دەخەنە نێو سكای درایڤ ئێستا بە ویندۆزەكەتان دای دەبەزێنن وە ویندۆزەكەتان دوچاری ڤایرۆس یانزانواڵە بێت.
١- بچنە ناو فروشگای ویندۆز وە بە دوكمەی Win+Q بڕەنە نێو خشتی گەڕان و ئەم وشەیە بنووسن "Norton Satellite" ئینجا Enter لێبدەن.


٢- بۆ دامەزراندن لە سەر دوكمەی install كرتەیێك بكەن تا لە نێو كۆمپیوترەكەتان دامەزرێت.


٣ -پاش دامەزراندن لە پەرەی سەرەكی دەبینرێت.كە بە ٤ تاقمە بەش كراوە :١- پشكنینی خۆراكی فەیسبووووك(Feed) ٢- پشكنینی درۆپ بۆكس ٣- پشكنینی پەرگە ٤- پشكنینی بوخچە.رێكەوتی هەر پشكنینێك لە خوارەوە لەم پەرە دەردەكەوێت كە ئەتوانی بە شێوازی خۆكارانە رێكیبخەیت.
- بۆ فەیس بووك ودرۆپ بۆكس دەبێ بچیتە نێو هەژمارەكەت.


٤-كاتێك پشكنین لە درۆپ بۆكس دەكەن هەر پەرگەیێك كە لە درۆپ بۆكس هاتووێتە نێو كۆمپیوترەكەتان دەگەرێت بۆی تا لە زیانواڵە بە دووری بكات.


٥- فایلەكانی نێو سیستەمەكەتانیش دەتوانن پشكنین بكەن.


لە دۆ وشانی ٣٢ و٦٤ بیتی دانراوە بۆ داگرتن.

No comments:

Post a Comment

ماڵپەرەکەم ....

.... ئاکامی نووسینی من لە کوردئایتیگروپ بوو بەم ماڵپەرە ..کە لەکاتی پشوودانم لە سەر لینوکسی ئێلێمینتری دەنووسم.....  www...