10.2.13

٨ هۆکاری باش بۆ کڕینی ویندۆز٨

هەروەکو دەزانن لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتە (رۆژی ٢٦ گەڵارێزان) ویندۆز ٨ بەفەرمی دەنێردێتە بازاڕەوە. لە مالپەڕ و سەکۆکانی جیهان بەشێوازی جۆراو و جۆر باسی ئەم ویندۆزە ئەکەن و ڕا و بۆچوونی جیاواز هەن دەربارەی ویندۆز ٨ هەر وەکو خۆمان لە کوردئایتی گرووپ.
سەرچاوەکان هەشت هۆکاری گرنگیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران، ویندۆز ٨ بکڕن، لەخوارەوە بە کورتی دەستنیشانیان دەکەین:-


١) هـــەرزان
ویندۆز ٨ هەرزانترین سیستەمی کارگێڕییە لە میژووی مایکرۆسۆفت و جگە لەوەش بەنرخێکی زۆر هەرزان هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆزەکانی تر ئەتوانن سیستەمەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز٨.
٢) خێتراترە
ویندۆز٨ زۆر لە ویندۆز ٧ خێراترە، هەرچەندە تا ئێستا کۆمپانیاکان ڕەقەواڵەی تایبەت بە ویندۆز٨ یان بەرهەم نەهێناوە، دەتوانن بە کەمتر لە ١٠ چرکە دایبگیرسێنن.
٣) هەڵگرتنی بۆ هەرجێگەیەک بتانەوێت
ئەتوانن ویندۆز ٨ لە بیرگەیەکی فلاش یا پەپکەڕەقەیەکی دەرەکی دابمەزرێنن و ڕاستەوخۆ ئەو فلاشە لەهەر کۆمپیوتەریک ببەستن و بەکاریبهێنن ئەمەش مایکرۆسۆفت ناوی ناوە «Windows To Go».
٤) بەستنەوەی هەموو یەکەکان بەیەکەوە
دوای دوو هەفتە مایکرۆسۆفت ویندۆز ٨ و ویندۆز فەون ٨ وە تاتەبژمێری Surface بڵاودەکاتەوە، بۆیە بەچوونە ژوورە لە ویندۆز بە Live ID دەتوانن هەموو یەکەکان بەیەکەوە ببەستن و هاوکاتگەرییان بکەن لەیەک کاتتدا.
٥) باشتر کردنی نوێکردنەوەی پاراستن
یەکێک لە کێشە و کردارە بێزارکەرەکانی ویندۆز کوژانەوەی ویندۆز لە دوای نوێکردنەوەکانە و لەدەستدانی داتای هەڵنەگیراو بوو، لێرە مایکرۆسۆفت ئەو کێشەیە چارەسەر کردووە، ویندۆز نوێ دەبێتەوە و دادەگیرسێتەوە بەبێ ئەوەی داتاکانت لەدەست بدەیت.
٦) باشترین پشتگیری تەچ
ئەم کردارە یەکیکە لەو کردارانەی کە مایکرۆسۆفت شازنازی پێوەدەکات، ویندۆز٨ یەکێکە لەباشترین سیستەمەکارگێڕییەکان کە پشتگیری تەچ دەکات و لەهەمانکاتتدا بە مشکیش کاردەکات.
٧) ئاسانی لابردنی
هەرچەندە ویندۆز ٨ پێویستی بەوە نییە بسڕێتەوە (فۆرماتبکرێت) لاببرێت، چونکە زۆر هەڵبژاردنت دەداتێ بۆ چاککردنەوەی، بەڵام دەتوانن بەئاسانی ئەو کارەش ئەنجام بدەن، تەنیا پەرگەکانی سیستەمەکە دەسڕنەوە بەبێ ئەوەی پەڕگەکانی خۆت لەناو بچن، ئەمەش یەکیک بوو لە کێشە دیار و زەقەکانی وەشانەکانی تری ویندۆز.
٨) گۆڕانکاری و جوانکاری
جگە لەو خاڵانەی بەکورتی باسمانکردن، مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٨ دا هەندێک گۆڕانکاری تری ئەنجامداوە وەکو شێوازی گواستنەوە و ناردنی پەڕگەو پیشاندانی کاتی گواستنەوەیان بەشێوەیەکی ڕاستتر و هەندێک گۆڕانکاری تر.
هەرچەندە ئەم خاڵ و تایبەتمەندیانەمان دەستنیشاکردووە بۆ گۆڕینی ویندۆزەکەت بە ویندۆز٨، بەڵام ژمارەیک هۆکاریش هەن کە بۆچی پێوست ناکات ویندۆزەکەت بگۆڕی بۆ ویندۆز ٨ کە ئێوەش لەخوارەوە ئەتوانن ئاماژەی پێبکەن.
سه‌رچاوه‌ :كوردئایتیگرووپ - نووسه‌ر زه‌ندی

No comments:

Post a Comment

ماڵپەرەکەم ....

.... ئاکامی نووسینی من لە کوردئایتیگروپ بوو بەم ماڵپەرە ..کە لەکاتی پشوودانم لە سەر لینوکسی ئێلێمینتری دەنووسم.....  www...