7.2.13

جیاوازی لینوكس و ویندۆز !


١-لینوكس یانی بێكێشە كار كردن.
٢- لینوكس كێشەی ڤایرۆسی نیە هۆكاری ئەمە نەبوونی ڤایرۆس بۆ لینوكس نیە بەڵكوو ئاسایشی زۆرترە.
٣- زۆر یەك لە ڤایرۆسەكان كە بە شێوازی بەرنامە یان پرۆگرامێك كار دەكەن ئێوە دەسەڵاتتان پێیان نیە بەڵام لە لینوكس تەواوی ئەم سیستەمە لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەیە.
٤-لینوكس پێویستی بە defrag (یەکخستنی پارچەبەندبووەکان) پارتیشێنەكان ناكات .
٥- لە لینوكس ناوەرۆكی سیستەمی كارپێكردن كێرنێڵ و بەرنامە گرافیكیەكان جیاوازن لە یەك ئەمەش بە واتایێكی تر وایە كاتێك كە وێبگەڕی فایرفۆكس وێستا(هەنگی كرد)تەواوی سیستەمەكە ناوێستێت بەڵام لە ویندۆز ئەگەر پرۆگرامێك وەك ئۆفیس بوێستێت تەواوی سیستم رادەوستێت.


٦- لە لینوكس كاتێك رەقەواڵە یان رقەكالایێك دادەمەزرێنیت پێویستی بە دەستپێكردنەوە(restart) ناكەیت.
٧- لینوكس خۆی restartناكاتەوە بەڵام كاتێك ویندۆز بەرۆژ دەبێت خۆكارانە restartدەبێتەوە.
٨-لینوكس زۆرتر لە ١٠٠ پەرگە دەخوێنێت بەڵام ویندۆز تەنیا ٣ یا ٤ پەرگەی خۆی بۆ دخوێنرێت.
9- لینوكس ئەتوانێت لە سەر هاردێكی تر logical partition سیستەم دامەزرێت بەڵام وێندۆز تەنیا لە سەر پارتیشێنی فەرمی (primary partition) دادەمەزرێت.
10 – لینوكس ئەتوانێت پرۆگرامۆكەی زۆر دامەزرێنێت وەك پرۆگرامەكانی نێو فرۆكە تەنانەت مۆدێمی ADSL ەكەت.
١١- كاتێك سی دی ویندۆزەكەت ئەیدەی بە هارێكەت پێت ئەڵێن دز یان لە كاتی باغچەی ساوایان پێتان فێر ئەكەن كە هۆشیاری ئامێرەكانتان بن بەڵام بەرێوەبرەرانی لینوكس ئەڵێن كە ئێوە لینوكس بدەن بە هەموو كەس بۆ ئیستفادە وسوود لێوەرگرتن.
١٢-لینوكس ئەتوانن لە سەر سی دی بووت بكەن یان لە رێگای هارد دیسك سوودی لێوەربگرن.
١٣- لینوكس توانایی هەڵگرتنی بۆ هەموو لایێك هەیە ئەتوانن لە سەر فلاش مێموریێك پێتان بێت یان لە نێو هاردێكی دەرەكی.
١٤- لە پشتی ویندۆز دەولەتی ئەمریكا ئەتوانێت هەر كات بیهەوێت بە سیستەمەكەی ئێوە دەستپێگەیشتن بكات بەڵام لە لینوكس بە هۆی ناوەرۆكی پرۆگرامەكەی ئەم كارە ناكرێت.
١٥- لینوكس لە ناوخۆی (built in) هەیە كە ئەتوانن هاوكات لەگەڵ چەند سیستەمی كارپێكردن كار بكەن.
١٦- كێرنێلی لینوكس لە ناوخۆی درایڤی زۆر رەقەوالەی تێدایە و پێویست بە دامەزراندن ناكەن بەڵام ئێوە لە ویندۆز تەنانەت بۆ فلاشێك ئەبێت درایڤەكەی دامەزرێنن.
١٧ – لە لینوكس ئێوە پێویستیتان بە فرۆشیار نیە ئەمەش بە پێچەوانەی ویندۆز وهەڵبژارهدەتان بۆ هەیە كە لە كام یەك لە وشانی سوود وەربگرن.
١٨ – زۆر كۆمپانی هەرە گەورە پالپشتی ئەم سیستەمانەدەكەن بۆ نمونە : IBM و Oracle و Googleو Nokia تا Novel و RedHatو...هتد كە سرمایەی خۆیان دەخەنە نێو شەرچاوەكراوەكان لە ژێر ناوی لینوكس.
١٩ – بە پێچەوانەی ویندۆز لینوكس لە Registry سوود وەرناگرێت بۆ وێنە كاتێك كە پەرگەی Registry ویندۆز خراپ بێت دەبێ لە سەرەتا دایمەزرێنن و زیاد كراوەكانی دوبارە بۆ دامەزرێنن بەڵام Registry لە لینوكس لە پەرگەیێكی TEXT سادەیە كە بە سادەیی ئەتوانن بۆ سەره ەر سیستەمێك بیگوازنەوە.
٢٠- پالپشتی لە لینوكس بە شێوازی سەرهێڵ و ناوخۆیی ئەبێت بەڵام تەنانەت وێبگەی ویندۆز پالپشتی لە ویندۆز دەكات .لە زۆر شار و شاروچكە تاقمەكان كۆ دەبنەوە ومەكۆی پالپشتی لینوكس دروستدەكەن، ئێوەش ئەتوانن لەگەڵ هاورێكانتان.لە كوردستانیش چاوگ -مان هەیە
٢١-لینوكس لە سەر رەقە كالاكانی كۆنەی ئێوەش دادەمەزرێت وكار دەكات بە باشی وە ئیتر ئێوە پێویست بە كڕینی رەقەكالای گران ناكەن.
٢٢- ئێوە ئتوانن سیستەمە كۆنەكەتان بكەن بە كلاینێتێكی سووكەلە وكڵكی لێوەربگرن.
٢٣- بە زووترین كات وخێراترین كات ئەتوانن بیكەن بە سیستەمێكی ناوخۆیی.
٢٤-بەرێوەبردنی نەمەكالاكانی لینوكس زۆر سادەتر لە NEXT –NEXT یویندۆز ئەنجام دەبێت.
٢٥-چاودێری سیستەم لە دەستی ئێوە پرۆگرامەكان ناتوانن لەسەر خۆ دەست بە بەرۆژ بوونەوە لە رێگای ئینتەرنێت بكەن.
٢٦ – ئێوە بۆ هەر كاربەرێك ئەتوانن جێگایێكی تایبەت بۆ دیزاینێكی تایبەت هەڵبژێرن بە واتەیێك مێزیكاری تایبەت.دێسكتاپ جیاواز.
٢٧ – كاتێك لینوكس دادەمەزرێنن زۆر پرۆگرام لەگەڵی بۆ كاری گرنگ لە سەر سیستەمی كارپێكردن دادەمەزرێت وەك ئۆفیس،وێبگەری فایرفۆكس،بلاوكەری موسیقا وڤیدیۆ، مسێنجێرەكان،....دامەزراندنی لینوكس تەنایا بەم شێوازە ٢٠ خولەكی پێدەچێت بەڵام پاش دامەزراندنی وێندۆز تازە دەبێت دەست بە دامەزراندنی نەرمەواڵەكانی تایبەت بگرێت وەموو فایرفۆكس ،ئۆفیس و ...
٢٨- ویندۆز قەبارەیێكی زۆر لە هاردەكەتان دەگرێت بەتایبەت ئەگەر بەرنامەیێكی جیاوازتان دامەزراندبێت بەڵام لە لینوكس چونكە برنامە و لینوكس لە یەك كتێبخانە سوود وەردەگرن قەبارەیێكی زۆرمان پێویست نیە.كە ئەمەش بۆ فەلسەفەی یەنیسك دەگەرێتەوە.
٢٩- هەر كات وشانێكی لینوكس دێتە دەرەوە هەزاران بەرنامە باشی لەگەڵ دێت بەڵام ویندۆز تەنانەت برنامەیێك باشی هاورێ نیە بۆ نمونە notepadێكی باش.
٣٠- فایرفۆكسێك كە لەەڵ لینوكسە لە IE ویندۆز سەدان بەرانبەر باشترە.
٣١-لەگەڵ لینوكس یاری زۆر سادە وخۆش دێتە دەرەوە بەڵام لە ویندۆز سنوردارن یاریەكان.
٣٢-دروستكردنی media center زۆر سادەیە لە لینوكس بەڵام لە ویندۆز دەبێت بە پارە نەرمەواڵەی بۆ دامەزرێنیت.
٣٣- مێزی كاری لینوكس سێ رەهەندیە و زۆر سادەتر كاری پێدەكرێت ،بەڵام لە ویندۆز نە!
٣٤- دەقێك كە بارێك كۆپی دەكەن تا چەند كاتژمێری تر ئەتوانن سوودی لێوەربگرن ئەویش بە نەرمەواڵەیێك كە لە مێزی كاری لینوكس بەناوی Klipper جێگیر بوە. بەڵام لە ویندۆز نە!
٣٥- پەیامی هۆشیاری دڵتەزن نابینن وەك ویستا كە هەمیشە ئەیوت ئەو بەرنامەیە خەریكە لەوێ دادەمەزرێت ! ئاه!
٣٦- زۆریەك لە كەڵە كۆمپیوترەكان لە تەواوی جیهان لە ژمێریاریە قورسەكانیان لە لینوكس كڵك وەردەگرن.
٣٧- پشتگیری پارتیشێنەكان بە شێوازی NTFS تا ١٦ گیگە بەڵام لینوكس بە سیستەمی پەرگەی XFS١ ملیۆن ترابایت پاڵپشتی دەكات.
٣٨- لینوكس ئەتوانێت ١٠٢٤ رێكخەر لە سەر كۆمپیوترێك پشتگیری بكات بەڵام ویندۆز تاهەتا هەتایە بەم پۆڵە ناگەیێت.
٣٩ – لینوكس بۆ بەرێوەبردنی بنكەی بارەكان لە MySQL و PostgreSQLكڵك وەردەگرێت بەڵام ئیتر پێویست بە دامەزراندنی نەرمەكالای بنكەی باركردنی گرنگ ناكات.
٤٠ -....هتد

No comments:

Post a Comment

ماڵپەرەکەم ....

.... ئاکامی نووسینی من لە کوردئایتیگروپ بوو بەم ماڵپەرە ..کە لەکاتی پشوودانم لە سەر لینوکسی ئێلێمینتری دەنووسم.....  www...